دواین هەواڵ

کوردستان‌

 24 کاتژمێر پێش ئێستا

دوو کاندیدی نەوەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخرانەوە

هەرێم نیوز
کۆمسیۆنی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاردرا بە دوورخستنەوەی دوو کاندیدی لیستی نەوەی نوێ لە پارێزگای دهۆک.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18-9-2024، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بڕیاردرا بە دوورخستنەوەی دوو کاندیدی لیستى نەوەى نوێى لە سنوورى پارێزگاى دهۆک بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، پاساوى دوورخستنەوەیان ئەوەیە، دوو کاندیدکە هیچیان خەڵکى پارێزگاى دهۆک نین بۆیە دوورخراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوو کاندیدەکەى نەوەى نوێ کە دوورخراونەتەوە ناویان شەتاو عەزیز و مۆردان نەوزادە، بە گوێرەى بڕیارەکەى کۆمسیۆن، ئەو دوو کاندیدە بەڵگەنامەى پێویستیان پێشکەشنەکردووە، کە بیسەلمێنێت دانیشتووى پارێزگاى دهۆکن. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP