هەرێم نیوز
وەزارەتی تەندروستی لوبنان رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی ئامێرە پەیجەرەکان 12 کەس گیانیانلەدەستداوە و 2 هەزار و 750 کەسی دیکەش برینداربوون.
دکتۆر فیراس ئەبیەز، وەزیری تەندرووستی لوبنان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەیپەیجەرەكانی 12 كەس گیانیان لەدەستدا، كە دوو منداڵ و ژمارەیەك كارمەندی كەرتی تەندرووستی لە نێویاندا بوون.
هەروەها لەبارەی ژمارەی بریندارەکانەوە وەزیری تەندروستی وتی، دوو هەزار و 750 كەسی دیكە بریندار بوون، بەشێك لە بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ سووریا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێوارهی دوێنێ سێشهممه زنجیرهیهك تهقیتنهوه له ئامێرهكانی بێتهل ڕویاندا كه لهلایهن حزبوڵای لوبنانهوه بهكاردههێنران.
دو سەرچاوەی ئاگادار لە ئۆپەراسیۆنەکانی حــ.ـیزبـ.ـوڵڵا لوبنان ئەمساڵ بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندوە، چەکدارانی ئەو گروپه ئەو ئامێرانە وەک ئامڕازێکی تەکنەلۆژیای پەیوەندیکردن بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی خۆیان لە سیستەمی بەدواداچونی شوێنەکانی ئیسرائیل بدزنەوە.
سەرچاوەیهكی باڵا ڕایگەیاندوە، ئەو ئامێرانە "لە قۆناغی بەرهەمهێناندا" لەلایەن مۆسادەوە دەستکاریکراون.
وتیشی ، "مۆساد پارچهیهكی خستوهتە ناو ئامێرەکانەوە کە ماددەیەکی تەقینەوەیان تێدایە کە کۆدێک وەردەگرێت کە بە هەر شێوەیەک بێت دەستنیشانکردنی زۆر قورسە، تەنانەت بە بەکارهێنانی هەر ئامێرێک یان سکانەرێک".
ئەو سەرچاوەیە دهڵێت، سێ هەزار ئامێری بێتهل لەکاتی پێگەیشتنی پەیامێکی کۆدکراودا تەقینەوە، ئەوەش بوەتە هۆی چالاککردنی ماددە تەقەمەنیەکان لەیەککاتدا.