دواین هەواڵ

کوردستان‌

 18/09/2024

بۆ یەکەمجار کوردێکی سوننە دەبێتە پارێزگاری یەکێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

هەرێم نیوز 

دوای 44 ساڵ لە مێژووی كۆماری ئیسلامی ئێراندا بۆ یەكەمجار كوردێكی سوننە مەزهەب دەبێتە پارێزگاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان.

فاتیمە موهاجەرانی وتەبێژی حكومەتی ئێران رایگەیاند" ئارش زریەتەن لهۆنی خەڵكی شاری پاوەی سەر بە پارێزگای كرماشان له كوبوونەوەی ئەمڕۆی حكومەتەكەی پزیشكیان وەك پارێزگاری سنه دەستنیشانكرا.

لهۆنی تەمەنی 49 ساڵە و پێشتر و لە خولی 11 هەمینی پەرلەمانی ئێران، نوێنەری شارەكانی پاوه و روانسەر و سولاسی باوەجانی بووه.

کارنامەی رابردووی لهۆنی:

- سەرپەرشتیاری مانگی سووری پارێزگای کرماشان

- فەرمانداری شاری جوانڕۆ.

- بەڕێوەبەری گشتی بودجەی مانگی سوور.

- ئەندامی ئەنجومەنی ئیسلامی شاری سنە جام.

- بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مانگی سووری پارێزگای کوردستان.

- ئەندامی ئەنجومەنی باڵای مانگی سوور.

-جێگری کاروباری ئابووری پارێزگاری کوردستان



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP