هەرێم نیوز
لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر ڕایدەگەیەنێت، کەسانێک بە كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل و داپۆشینی جام و ژمارەى ئۆتۆمبێلەکانیان بە وێنه و پۆستهر و دروشم و لۆگۆ بوونەتنە هۆى ناڕهحهتى و بێزارى هاووڵاتییان. هەر کەس و لایەنێک ئەو جۆرە سهرپێچییانە بکات، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەى دادەگیرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەى ئەمنى پارێزگەى هەولێر ڕایگەیاند، چەند شەوێکە لە شەقامە سەرەکیەکانى شار و شوێنە گشتیەکان، کەسانێک بە كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل و داپۆشى جام و ژمارەى ئۆتۆمبێلەکانیان بە وێنه و پۆستهر و دروشم و لۆگۆ و بەکارهێنانى ئامێرى بێزاركهر، جگە لە دروستکردنى قەرەباڵغیەکى زۆر و ئاستهنگى هاتووچۆ، بوونەتە هۆى ناڕهحهتى و بێزارى هاووڵاتییان.
لە ڕاگەیەندراوەکەی لیژنەی ئەمنیی هەولێردا هاتووە: “ئاگادارى هەموو لایەک دەکەینەوە لە ئەمڕۆوە تاکوو دەرکردنى بڕیارى پێویست لە بارەى بانگهشهى ههڵبژاردن، لە سنوورى پارێزگەى هەولێر بەهیچ شێوەیەک ئەو کارانە ڕێگە پێدارونییە”.
ئەوەشی خستەڕوو کە پۆلیسى هاتووچۆ، ئاسایش و پۆلیس دەستکراوەکراون بۆ وەرگرتنى ڕێکارى یاسایی لە بەرامبەر هەر کەس و لایەنێک ئەو جۆرە سهرپێچییانە ئەنجامبدات، بەپێچەوانەوە هەرکەسێک پابەند نەبێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەى دادەگیرێت.