هەرێم نیوز
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان و عێراق، لە شاری هەولێر دادەنێت.
كاتژمێر 10:00ی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان و عێراق، لە شاری هەولێر دادەنێت.
نەخۆشخانەی چارەسەریی شێرپەنجە لەسەر ڕووبەری 19 هەزار مەتر چوارگۆشە درووست دەکرێت و 150 قەرەوێڵەوە لەخۆ دەگرێت.
لە نەخۆشخانەکەدا، پێشکەوتووترین تەکنەلۆجیای پزیشکی فەراهەم دەکرێت و سەرجەم چارەسەرەکانی وەک کیمیۆثێراپیی، سکانی PET و CT وMRI، لەگەڵ چاندنی مۆخی ئێسک و وێنەگرتنی کامێرای گاما، چەندین چارەسەری دیکە تەندروستی لە بەرزترین ئاستدا بەردەست دەبێت.