هەرێم نیوز
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لە سبەینێوە دەستدەکرێت بە گەڕاندنەوەی ئەو عومرەکارانەی کە ماوەی چەند رۆژێک لە سعودیە گیریانخواردووە کە زیاتر لە دوو ھەزاریان کوردن.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ھێڵی ئاسمانی عێراق لە سبەینێوە دەستدەکات بە گواستنەوەی ئەو عومرەکارانەی کە لە سعودیە گیریانخواردووە بۆ فڕۆکەخانەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژووری ئۆپراسیۆنەکانی وەزارەت چاودەخشێنێتەوە بە ئەو گەشتانەی کە گرفتیان ھەیە بۆ سعودیە تا کۆتایی ئەم مانگە بۆ ئەوەی گەشتەکان لە بەرژەوەندی گەشتیاران بۆ ئەو وڵاتە رێکبخەنەوە و لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێن.
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی چوار رۆژە دوو ھەزار و ٤٠٠ عومرەکاری کورد لە وڵاتی سعودیە گیریان خواردووە ناتوانن بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستا