هەرێم نیوز
وەزیری تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، له تهقینهوهی ئامێرەکانی ئێوارهی ئهمڕۆدا ههشت كهس کوژران و دوو هەزار و 800كهسیش برینداربوون.
د. فیراس عەبیاد، وەزیری تەندروستی لوبنان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەکاندا دوو هەزار و ٨٠٠ کەس لە چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە برینداربوون.
باسی لەوەشکرد، هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە، زۆرینەی قوربانییەکان بەهۆی تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لە دەست و دەموچاودا بووە.
هاوکات، وەزارەتى تەندروستی گشتى لوبنان داواى لە نەخۆشخانەکان کردووە کە زۆرترین ئامادەباشى هەبێت و ئاستیى ئامادەکارییەکانیان بەرزبکەنەوە.
لەلایەکی دیکەوە، حزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیاندراوێكدا ڕایگەیاند، ئەو ئامێرانەی ئەمڕۆ تەقینەوە لەلایەن ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزەكانی ئەوانەوە بەكارهاتووە و هۆكارەكەی ڕوون نییە، بۆیە دامەزراوەكانیان لە ئێستادا لێکۆڵینەوەیەکی ئەمنیی و زانستیی بەرفراوان ئەنجام دەدەن بۆ زانینی ئەو هۆکارانەی کە بوونەتە هۆكاری تەقینەوەكە.