هەرێم نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، بەزووترین کات پرۆسەی پێشکەشکردن بۆ زانکۆکان لەڕێگەی سیستمی زانکۆلاینەوە دەستپێدهکات.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ههرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، نمرەی دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بەهەرسێ بەشی زانستی و وێژەیی و پیشەیی کە ژمارەیان (55720) دەرچووە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە ڕادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کرا بەمەبەستی کارکردن لەسەریان لەچوارچێوەی سیستمی زانکۆلاین بۆ خوێندن لەزانکۆو پەیمانگەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە ڕێژەی دەرچوانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی لە ئەمساڵدا بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو (19) نۆزدە هەزار دەرچوو زیادی کردوە.
باسی لەوەشکرد، دوای وهرگرتنی نمرەی دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی، لەزوترینکاتدا پرۆسەی پێشکەشکردن بۆ زانکۆکان لەڕێگەی سیستمی زانکۆلاینەوە دەستپێدهکات.