دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

حەوتەم بەشەخۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت

هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەكاریی كراوە بۆ دابەشكردنی حەوتەم بەشەخۆراك بەسەر هاوڵاتیاندا.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، دابەشكردنی شەشەم بەشەخۆراك بەسەر هاوڵاتییاندا بەكۆتاهاتووە و ئامادەكاریكراوە بۆ دابەشكردنی حەوتەم بەشەخۆراك كە ماددەخۆراكییەكان لە كۆگاكاندان و ئامادەن هەر كاتێك بڕیاردرا دەست بە دابەشكردنیان دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ دابەشكردنی هەشتەم بەشەئارد بەسەر هاوڵاتییاندا ئامادەكاری دەكرێت و گەنم بۆ سایلۆكان دابیندەكرێت كە بكرێتە ئارد و دواتر رێگای بریكارەكانەوە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبكرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP