دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

لە هێرشێکی ئەلیکترۆنی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان زیاتر لە هەزار کەس برینداربوون

هەرێم نیوز 

سوپای ئیسرائیل لەرێگەی هێرشی ئەلیکترۆنییەوە ئامێرە بێتەلەکانی هێزەکانی حیزبوڵای لە لوبنان تەقاندەوە کە بە "پەیجەر" ناودەبرێت، لە ئەنجامدا زیاتر لە 1000 کەس بەهۆی ئەوەی ئەو ئامێری پەیوەندییانەی کە هەڵیانگرتبوو، برینداربوون.

ئەمڕۆ سێشەممە 17ی 9ی 2024، سەرچاوە ئەمنییەکان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، کە ئەو پەیجەرانەی بۆ پەیوەندیکردن بەکاریان دەهێنن، لە سەرانسەری لوبنان تەقینەوە، زیاتر لە هەزار کەس برینداربوون، لەنێویاندا چەکدار و پزیشکی حــ.ـیزبـ.ـوڵڵا.

 سوپای ئیسرائیل ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر لێکۆڵینەوەکانی ڕۆیتەرز سەبارەت بە تەقینەوەکان بدات.

 ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی ڕایگەیاندووە، موجتەبا ئەمانی باڵیۆزی ئێران لە لوبنان بەهۆی یەکێک لە تەقینەوەکانەوە بریندار بووە.  

 سێ سەرچاوەی ئەمنی بە رۆیتەرزیان ڕایانگەیاند، ئەو پەیجەرانەی کە تەقینەوە، دوایین مۆدێل بوون کە لە چەند مانگی ڕابردوودا حــ.ـیزبـ.ـوڵڵا هێنایانە ناوەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP