هەرێم نیوز
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت، مافى كرێكاران له هه‌رێمى كوردستان، له ڕێگاى ياساوه دەپارێزرێت، به پێى ياساى خانه‌نيشينى و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵايه‌تى، تەمەنی خانەنشینیی پیاوان، 20 ساڵ خزمەت و 60 ساڵ تەمەنە؛ بۆ ئافرەتانیش 20 ساڵ خزمەت و 55 ساڵ تەمەن دیاری کراوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، له ماوه‌ى 4 ساڵدا، له هه‌رێمى كوردستان 957 كرێكار خانه‌نشين كراون و له‌سه‌ر سندووقى خانه‌نشينیی ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵايه‌تى مووچه وه‌رده‌گرن.
بەپێی یاسا بەرکارەکان، ده‌بێت 75% ى كرێكارانى هه‌ر پرۆژه‌يه‌ك كورد بن و ته‌نیا 25% بيانى بن، ئه‌و كرێكارانه‌ى له‌سه‌ر كارن ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێن، به جۆرێك 5% ی مووچەی کرێکار و 12% ی داهاتی خاوەنپرۆژە دەخرێتە سەر سندووقی خانەنەشینی و دوای ئەوەی کرێکار گەیشتە ته‌مه‌نى خانەنشینبوون، خانەنشینییەکەی دەدرێتێ.
لە بڵاوکراوەکەی فەرمانگەی میدیا‌و زانیاری‌دا هاتوە، پێويسته له‌سه‌ر هه‌ر خاوه‌نپرۆژەیەک، کرێکارەکانی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بنێرێت، تاکوو خۆیان دەستەبەر بکەن، به پێچه‌وانه‌وه له ڕێگەى لیژنه‌كانى به‌دواداچوونى وه‌زاره‌تى كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ئه‌و پرۆژانه‌ى كارمه‌نده‌كانيان ده‌سته‌به‌ر نه‌كردبێت، ڕووبه‌رووى ياسا ده‌كرێنه‌وه؛ ته‌نیا له ماوه‌ى كابينه‌ى نۆيه‌مدا، هه‌زار و 816 پڕۆژه به هۆى ده‌سته‌به‌رنه‌كردنى كرێكاره‌كانيان، ڕه‌وانه‌ى دادگا كراون و سزا دراون.