دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبنەوە

هەرێم نیوز

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و بڕیارە پرسی هاوتاکردنی مووچەی پێشمەرگە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی تاوتوێ بکات.

ئێوارەی دووشەممە، 16ی 9ی2024، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە لە ژمارەیەک بەرپرسی ئەنجوومەنی وەزیران و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری پێک دێت؛ گەیشتە بەغدا، ئامانجی سەردانی شاندەکە بە مەبەستی دانوستانە لەبارەی بودجە، مووچە، هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربارزیی و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی گشتی دەبێت.

وردبینییه‌كان‌ لە هەرێمی كوردستان تەواو كراون، به‌مه‌ش پاش تەواوبوونی وردبینی لیستی مووچەی مانگی هەشت، پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق پارەی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت. بۆ مووچەی ئەم مانگە و تەواوی مانگەكان، داوا لە وەزارەتەكان كراوە بایۆمەتری و كۆد بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و هه‌روه‌ها ناوی دووبارەش لە لیستی مووچەدا نەبێت. 

هه‌روه‌ها یەكێك لە كێشەكان، مووچەی فەرمانبەرانی مۆڵەتدراوی بێ‌ مووچە بوو له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئەوەیش چارەسەر كراوە، سه‌باره‌ت ئەوانەشی كه‌ مۆڵەتی بێ مووچەیان وه‌رگرتووه‌ ده‌بێت وه‌ك ئاماژه‌ بنووسرێت كە له‌ مۆڵه‌تدان و مووچە وەرناگرن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP