هەرێم نیوز
هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لەبەیانیەوە بۆ ماوەی دووکاتژمێر لە ٧:٣٠ بەیانی تا ٩:٣٠ بەیانی ڕێگای گوندی شاوێس بۆ سەر ڕێگای سەرەکی هەولێر -پیرمام دادەخرێت .
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، شۆفێران و هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە، لەپێناو کەم کردنەوەی جەنجاڵی و چارەسەرکردنی سستی جوڵەی هاتووچۆ لەڕێگای سەرەکی هەولێر-پیرمام لەنزیک کۆمەلگای شاوێس . لەبەیانیەوە ڕۆژی سێ شەممە ڕۆژانە بۆماوەی دووکاتژمێر لە ٧:٣٠ بەیانی تا ٩:٣٠ بەیانی ڕێگای گوندی شاوێس بۆ سەر ڕێگای سەرەکی هەولێر -پیرمام دادەخرێت .
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەو ڕێگایەوە دەهاتنەسەر ڕێگای پیرمام دەتوانن لە دووسایدی ڕێگای سەرەکی کۆمەلگای شاوێسەوە بچنە سەر ڕێگای هەولێر پیرمام و ئەم داخستنە بەشێوازی (تێست) دەبێت .