دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

رۆژنامەنوسێک لەسەر سکاڵای وەهاب هەڵەبجەی ۱۲ کاتژمێر دەستبەسەرکرا

هەرێم نیوز
بەشدار بازیانی ڕایگەیاند، “لەسەر سکاڵای  وەهاب هەڵەبجەیی دوازدە کاتژمێر دەستبەسەرکرام”.

ئەمشەو بەشدار بازیانی، ڕۆژنامەنووس لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: “ماوەی دوازدە کاتژمێرە لەسەر داواو تەڵەبی "وەهاب هەڵەبجەیی ، بەرپرسی دژەتیرۆری سلێمانی لە سجنی فەرماندەیی دەست بەسەرم”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “بەلامەوە عاجباتیە لەنێو هەواڵی پەنجا سەحەفیدا کاک وەهاب تەنها سکاڵای لە من کردوە  ! ( ئەو ئەمری دادگای بۆ دەرچوە لە کەیسی هاوکار جافدا ، ئێمەش هەواڵەکەمان بڵاکردبوەوە ، ئەبوو چیمان کردبا”.

باسی لەوەشکرد: “ئەوە کەلەپچەو ئەوانە بوەستێ دواتر قسەم ئەبێت ، بەڵام سوپاس بۆ کاک قوباد کە داوای کردبوو ئازاد بکرێم و لە سجن دەربهێندرێم”.

ڕوونیشیکردەوە: “هیچ ناڵێم ، بەس تەنها دوو ڕۆژە پەیکەری بەرگری لە ڕۆژنامەنوسان کراوە “. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP