دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

شارەوانی هەولێر هەواڵێکی خۆش دەداتە دانیشتووانان

هەرێم نیوز
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین سەردانمان بکەن بە مەبەستی ڕێپێدانی دروستکردنی خانوو بەشێوەی دابەش دوو. 

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیار و ڕاسپاردەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزار لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتکردنی هاوڵاتیان و دانیشتوانی شاری هەولێر،" سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەمەبەستی ڕێپێدانی دروستکردنی خانوو بەشێوەی دابەش دوو داوا لە هاوڵاتیان دەکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بکەن بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان بەپێی ڕێکارو ڕێنماییە یاسایەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار .

ئاماژەی بەوەشکرد، جێی باسە لە ڕێنماییەکانی پێشوودا ڕێپێدان بەشێوەی دابەش دوو بۆ هەموو هاوڵاتیەک ڕێگەپێدراو نەبوو بەڵام خۆشبەختانە لە پێناو خزمەتکردنی هاوڵاتیان بە گشتی و خەڵکی کەم دەرامەت بەتایبەتی،"
 بەپێی ڕێنمایی نوێی وەزارەتی شارەوانی، لە ئێستادا ڕێپێدان هەموو ئەو گەڕەکانە دەگرێتەوە کە ڕێژەی لە (٦٠٪)ی بینای دابەش دووی لێ دروستکراوە،"

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی ڕێنمایییەکان هاوڵاتی دەتوانێت بە یەک ناو لە وێنەی تۆمار دوو خانوو بەشێوەی دابەش دوو دروست بکات بەپێی جێبەجێکردنی مەرج و ڕێکارەکان .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP