دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە نیو تۆن ماددەی هۆشبەر ڕاگەیەندرا

هەرێم نیوز
ئاسایشی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی بڕی زیاتر لە ( نیو تۆن )ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت.

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند،  بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش، لەسەر بنەمای بەدەستهێنانی زانیاری هەواڵگری پێشوەخت و لە ماوەی زیاتر لە دوو مانگ دەستبەسەرداگرتنی بڕی زیاتر لە ( نیو تۆن )ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی زیاتر لەدوومانگی ڕابردووی ئەمساڵدا، لە ڕۆژی ٢٠٢٤/٥/١٤ بۆ ٢٠٢٤/٨/١  بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەزگای ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری پێشوەخت و بەدواداچوون و چاودێری ووردی هێزەکانمان.

باسی لەوەشکرد، بۆ ڕێگریکردن لە بازرگانیکردن و گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیویانە دەستبگرن بەسەر بڕی( ٥١٤ ) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی (کۆکاین ، کریستاڵ ، ماریجۆنا ، تلیاک ، کریستاڵی شل ، حەبی کابتاگۆن ) و توانرا ( ٥١ ) تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن.

ئاشکراشیکرد، بازرگانان وویستویانە بە بەکارهێنانی تەکنیکی نوێ ی حەشاردان ماددە هۆشبەرەکان لەناوچە سنورییەکانەوە بەرەو شارەکان و دواتر بەنیازبوون بینێرن بۆ ناوەڕاست و خواروی عێراق و ووڵاتانی ناوچەکە، دەزگای ئاسایشی هەرێم لە پێناو کۆمەڵگایەکی تەندروست لە هەوڵەکانی بەردەوامە، وەک هەمیشە توانیویەتی ڕێگری بکات لە بازرگانان و شکست پێهێنانی هەوڵ و تەکنیکەکانی شاردنەوە و گواستنەوەی ئەو ماددانە.

ڕوونیشیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٢٥ و ٢٦)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP