دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

مامۆستایانی ئاینی لەم بەندیخانەیە مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند

هەرێم نیوز
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو  ڕایگەیاند، مامۆستایەکى ئاینی یەکێک لە دەستگیرکراوانی شۆڕشی (ژن ژیان ئازادی) لە بەندیخانەی ورمێ مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو  لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، مامۆستا محەممەد خزرنەژاد، کەسایەتی ئایینی تەمەن ٤٥ ساڵ بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ ماوەی درێژی دەستگیرکردنی خۆی و ناردنی دۆسییەکەی بۆ دادگای شۆڕشی ورمێ مانی لە خواردن گرتووە.

باسی لەوەشکرد، ئەم مامۆستا کوردە، ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵی بە بێ بنەما دەزانێت و بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە جۆری بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا بەشێوەی ئۆنلاین، و ناردنی دۆسیەکەی بۆ دادگای شۆڕش مانی لە خواردن گرتووە.

مامۆستا محەممەد خزرنەژاد، لەلایەن لقی سێی دادگای شۆڕشی ورمێوە بە سەرۆکایەتی ڕەزا نەجەفزادە بە تۆمەتی "زیان گەیاندنی بە سەربەخۆیی وڵات" سزای ١٥ ساڵ بەندکردن و بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام" سزای یەک ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.

مامۆستا محەممەد خزرنەژاد ساڵی ٢٠٢٢ لە ڕەوتی بزووتنەوەی (ژن ژیان ئازادی) بە بەکارهێنانی توندوتیژی و هاوکات لەگەڵ کوڕەکەی بە ناوی یاسر لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە لە ماڵی خۆی دەستگیرکرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP