هەرێم نیوز
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، لەگەڵ سەرکردەکانی ناوچەی فورات کۆبوینهوهو جەختکرایەوە لە ئامادەیی ھێزەکان بۆ پاراستنی ناوچەکە و دانیشتووانەکەی.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ستایشی ئامادەکارییەکانی ئەنجومەنی سەربازیی ھەسەدەدهكهم بۆ پاراستنی ناوچەکە و بەرگریکردن لە سەرجەم پێکھاتەکان، جەختیش دهكهمهوه لە گرنگی بەھێزکردنی توانای ناوخۆیی و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان لە تەواوی بوارەکاندا.
مەزڵوم کۆبانێ وتی، ئامادەین بۆ دانوستان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان بە تورکیاشەوە بۆ گەیشتن بە چارەسەری سیاسی، بەڵام نابێت ھێرش و دەستوەردانە سەربازیی و ئەمنییەکان بە ھەند وەرنەگیرێن.
وتیشی، بەردەوام دەبین لە مەشق و راھێنان بە ھێزەکانیان بۆ پشتیوانیکردنی ئەنجومەنی سەربازیی و ھێزەکانی.