هەرێم نیوز
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، سبەی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەکرێت.
د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، سبەی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەکرێت بۆ ئەوەی بەفەڕمی مووچەیان بۆ ببەسترێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ وەزیری پەروەردەی هەرێم کۆدەبینەوەو واژووی بڕیارەکە دەکەین و هەر سبەی سەرجەم کارەکانیان تەواو دەکەین.