دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

سێ حاڵەتی کۆلێرا لە سنوری کۆیە تۆمارکرا

هەرێم نیوز

ته‌ندروستى كۆیه‌ ئاشكرایده‌كات، سێ حاڵه‌تى نه‌خۆشى كۆلێرا له‌سنوره‌كه‌یان تۆماركراوه‌، هاوكات هۆشداریش به‌هاوڵاتیان ده‌دات.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، یەك حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆلێرا لە قەزای کۆیە و دوو حاڵەتیش لە ناحیەی تەقتەق تۆمارکراون.

داوایشیکرد، هاوڵاتییان پابەندبن بە رێکارەکانی خۆپارێزی و لە کاتی تووشبوونیان بە سکچوونی توند بەزوویی سەردانی نەخۆشخانە بکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، تیمەکانی تەندروستی بە بەردەوامیی لە ئەرکدا دەبن و پشکنین بۆ سەرچاوەی ئاو و شوێنکار و خواردنگە و جێگە گومانلێکراوەکان دەکەن، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە بڵاونەبوونەوەی نەخۆشییەکە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP