هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای نمایشی شانۆگەریی (داستانی کوردستان) رایگەیاند: "نماییشەکە شاکارێکی گرنگ بوو، چیرۆکی کۆڵنەدانی میللەتێک بوو. دەرخەری ئەوەبوو کە ئەو شتانەی میللەتەکەمان پێی گەیشتووە بە ئاسانی نەبووە."
ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە دهۆک و ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی هەن، لەنێویاندا بەشداریی کرد لە نمایشی شانۆگەریی "دارستانی کوردستان" و لەپاش نمایشەکە گوتارێکی پێشکێشکرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "دەستخۆشی لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە ئەو کارە مەزنەیان کردووە، کە ساڵێک و 7 مانگە لەم پرۆژەیەدا کار دەکەن."
وتیشی "پەیامی نمایشەکە بۆ گەنجانە، دەرخەری ئەوەیە کە ئەوەی ئەمڕۆ بۆ میللەتەکەمان بەدەستهاتووە بە ئاسانی نەبووە، بەڵکو بەرخودانی میللەتێکە بۆ ئازادی و سەرفرازی."
ئەمەش لە کاتێکدایە، نمایشی شانۆگەرییەكە كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی زانکۆی دهۆک بەڕێوەچوو.