دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14/09/2024

وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمان ئاشکراکرا

هەرێم نیوز

بەرپرسی نووسینگەی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دەکرێت.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: "رۆژی دووشەممە یاخود سێشەممە، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کۆدەبێتەوە بۆ پەسندکردنی بەربژێرەکانی پەرلەمانی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشدا، "دوای پەسندکردنی ناوی بەربژێرەکان، رۆژێک دواتر بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات، بۆیە ئەم هەفتەیە بانگەشە دەستپێدەکات".

عیماد جەمیل راشیگەیاند: 18ی مانگی 10ی ئەم ساڵ، دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت و 20ی هەمان مانگ دەنگدانی گشتی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP