هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک ڕایگەیاند، کەسێک لە نزیک ئۆڤەرپاسی نزارکێ لە دهۆک بە تەقاندنەوەی نارنجۆک هەڕەشەی لە شۆفێران و هاووڵاتییان دەکرد، لەلایەن دوو کارمەندی ئاسایشەوە دەستگیران.
ئەمشەو هەینی 13ـی ئابی 2024 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، کاتژمێر 7:30 ئەم شەو لە دهۆک نزیک ئۆڤەرپاسی نزارکێ کەسێک شەقامی سەرەکی لە هاووڵاتییان گرتبوو دوو نارنجۆکی لەدەستدا بوو، یەکێ لە نارنجۆکەکانی تەقاندەوە یەکێکیشی لە دەست مابوو چاوەڕێی دەکرد کە هەر ئۆتۆمبێلێک تێپەڕبێت نارنجۆکی بۆ بهاوێژێت.
راگەیەندرواكە دەشڵێت:"ئەمەش بووە هۆی بڵاوبوونەوەی ترس لەنێو هاووڵاتییان و شۆفیران و سەرنشیانانی ئۆتمۆبێلەکان لە شەقامەکە ناچار بوون لە ئۆتۆمبێلەکانیان بێنە خوارەوە و ڕابکەن"
ئاشكراشی كردوە، لەو کاتە دوو کارمەندی ئاسایشی دهۆک دوای تەواوبوونی ئەرکیان دەیانویست بگەڕێنەوە بۆ ماڵی خۆیان، بەڵام کاتێ ئەم دیمەنە دەبینن لە ئۆتۆمبێلەکانیان دادەبەزن رووبەڕووی کەسەکە دەبنەوە.
ئەوەشهاتوە: کاتێ دوو کارماندەکەیان ڕووبەڕووی کەسەکە بوونەوە، هەوڵیاندا نارنجۆکەکەی لێ بستێنن، خۆشبەختانە توانیان دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن و نەیانهێشت نارنجۆکەکە بتەقێتەوە و کەسەکەیان دەستگیر کرد.