دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 13/09/2024

ڤاکسینی دژە ئاوڵەی مەیمون دروستکرا

هەرێم نیوز

دەستڕاگەیشن بە ڤاکسینی ئاوڵەی مەیمون بڕیارە خێراتر ببێت لە کاتێکدا ڕێکخراوی تەندروستی جیهان یەکەم ڤاکسین پەسەند دەکات.

ڕۆژی هەینی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان ڕایگەیاند بۆ یەکەمین جار ڤاکسینێکی شایستەی ئاوڵەی مەیمونی دەستکەوتووە، ئەمەش لە هەنگاوێکدا کە دەبێتە هۆی خێراکردنی دەستڕاگەیشتن بە ڤاکسینەکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتاکە لە ئەفریکادا.

تێدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسوس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌م بڕوانامه‌ سه‌ره‌تاییه‌ی ڤاكسینی دژه‌ ئاوڵه‌ی مه‌یمون هه‌نگاوێكی گرنگه‌ له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌دا، چ له‌ چوارچێوه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ئێستای ئه‌فریقا یان له‌ داهاتودا".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "ئێستا پێویستمان به‌ زیادكردنی به‌په‌له‌ی دابینكردنی ئه‌و ڤاكسینه‌ و به‌خشینی هه‌یه‌ بۆ دڵنیابون له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتنێكی یه‌كسان به‌ ڤاكسینه‌كان وه‌ك ئامرازه‌كانی تری ته‌ندروستی گشتی، بۆ ڕێگریكردن له‌ توشبون، ڕاگرتنی گواستنه‌وه‌ و ڕزگاركردنی ژیان".

ناوبراو له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی، ڤاكسینی ئاوڵه‌ی مه‌یمون ده‌توانرێت بدرێت به‌ كه‌سانی سه‌رو ته‌مه‌نی 18 ساڵ به‌ شێوه‌ی ده‌رزییه‌ك كه‌ له‌ دو ژه‌م پێكدێت  و له‌ماوه‌ی چوار هه‌فته‌دا به‌كارده‌هێندرێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP