هەرێم نیوز
بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری ھاوڵاتیان دەکاتەوە: کە لە رۆژی دوو شەممە رێکەوتی ١٦ / ٩ / ٢٠٢٤ چیتر بۆ ھەر کارێکی پەیوەست بە بەشی مۆڵەتی شۆفێری لە بارەگای بەرێوەبەرایەتیمان پێویست بە وەرگرتنی کۆد ناکات لە ڕێگەی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانییەوە.
بەڕێوبەرایەتییەکە دەڵێت: ھاوڵاتی دەتوانێت راستەوخۆ سەردانمان بکات بۆ رایی کردنی مامەڵەکەی بێ وەرگرتنی کۆد ، وەک نوێ کردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری و ھەرکارێکی دیکە لەبەشی مۆڵەتی شۆفێری.
ئاماژەی بەوە کردووە، تەنھا بەرلەوەی بێتە ژوورەوە، لای عەریزە نووسەکانی بەردەم بەرێوەبەرایەتیمان فۆرمی تایبەت بە مامەڵەی بەشی مۆڵەتی شۆفێری پڕ دەکاتەوە و پێویستە سەرجەم بەڵگەنامە رەسەنەکانی ( أصلي ) پێبێت و راستەو خۆ دێتە ناو بەرێوەبەراتیمان بۆ تەواو کردنی مامەڵەکەی.