هەرێم نیوز
ئاوی کەلار ڕایگەیاند، دابەشکردنی ئاو بەسەر ماڵاندا بۆ ماوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەلار لە بڵاوکراوەیەکدا هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، ڕۆژی شەمە کە دەکاتە بەرواری (١٤/ ٩/ ٢٠٢٤) ئاو دابەش ناکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی کوژانەوەی گشتی کارەبای بەردەوام بۆ بەیەکەوە بەستنی هێڵەکانی (١٣٢کی.ڤی) دەربەندیخان – کەلار ۱ بە ویستگەی تازەی کەلار ۲ دابەشکردنی ئاو ڕادەگرین.