هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم بڕی یەک ملیار 513 ملیۆن و 640 هەزار دیناری عێراقی بەسەر جوتیاراندا دابەشکرد.
هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر لە لێدوانێکدا ڕاگەیاند، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵ، بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ کۆمپانیایی داس، دوای ئەوەی بڕی هەزار و 754 تەن گەنمی بنەتۆ جووتیاران کڕابووەوە، ئەمڕۆ شایستە داراییەکانییان بەسەردا دابەش کرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گەنمە بە ئامانجی دابینکردنی بنەتۆ لە جووتیاران کڕابووەوە، ئەمڕۆ وەکو پابەند بوونێک و ئەرکی سەرشانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج کرا، کە پێکهاتبوو لە یەک ملیار 513 ملیۆن و 640 هەزار دینار، بە بێ ئەوەی پارەکانیان دوا بکەوێت، بەسەر جووتیارندا دابەش کرا.
ئەوەشی خستەڕوو، بە بەراورد بە ئەو شایستە داراییەی جووتیاران کە حکوومەتی عێراق دوای خستووە و بووە هۆی ناڕەزایی جووتیاران و وەک ئەرکێک خستبوویە سەر شانی هەرێمی کوردستان و بە سستی ئەو شایستە داراییەی جووتیارانی کوردستانی دەدا.
هێمن سەید موراد دەشڵێت، هەروەها دواتر دابەشکردنەوەی بنەتۆیەکە بەسەرجووتیاراندا بەشێوەی پاڵپشتیی لایەن حکوومەتی ھەرێمەوە ئەم کارە دەکرێت .