هەرێم نیوز
وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، لێخۆشبوونی تەواوەتی بۆ سزای دواكەوتن لەسەر خاوەنكارانی دەستەبەری كۆمەڵایەتی بە رێژەی %100 دەرکرا.
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بەپێی نوسراوێكی كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی تێیدا نوسراوە، پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە، بڕیارماندا بە لێخۆشبوون لەسەر قەرزی دەستەبەری کۆمەڵایەتی.
ئاماژە بەوەشكرد،لێخۆشبوونەكە لەسەر تەواوی 100%ـی سزای دواكەوتنی كەڵەكەبووی سەر خاوەنكارانە، تایبەت بە بەشداریی دەستەبەری كۆمەڵایەتی تا 31ـی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، لێخۆشبوون لە دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ سێیەمین جارە درێژ دەكرێتەوە، لە ماوەی رابردوودا دووجار ئەو بڕیارە دراوە.