هەرێم نیوز
لە سەردانی وەفدەکەی مەسعود پزیشكیان سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان تەنها یەک ژن هەیە کە بووەتە جێگەی سەرنجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
لەناو شاندی باڵای ئێران تەنیا یەک وەزیری ژن هەیە کە ئەویش وەزیری ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارسازیی ئەو وڵاتەیە.
ئەو ژنەش ناوی فەرزانە سادقە و تاکە ژنی ناو کابینەکەی پزیشکیانە، فەرزانە تەمەنی ٤٨ ساڵە و خەڵکی ئەسفەهانە، بەشی تەلارسازی خوێندووە و دکتۆرای لە پلاندانانی شاردا بەدەستهێناوە.
فەرزانە دووەم ژنە لە مێژووی کۆماری ئیسلامیدا لە ساڵی ١٩٧٩ەوە کە پۆستی وەزیری وەرگرتبێت.
ناوبراو، هاوسەرگیری کردووە و یەک منداڵی هەیە، لە ٢١ـی ئابی ٢٠٢٤ وەک یەکەمین ژنە وەزیر لە کابینەکەی پزیشکیان دەستبەکاربوو.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە، مەسعوود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا سەردانی عێراقی کرد و ئەمڕۆش لە هەرێمی کوردستانە.