هەێم نیوز
ئهمڕۆ چوارشهممه 11ی9ی2024، بارزانی بەشداریی لە نیشاندانی شانۆگەریی "داستانی کوردستان" لە پارێزگای دهۆک کرد .
له ڕێوڕهسمهكهدا مهسعود بارزانی گوتارێكی پێشكهش كرد و ڕایگهیاند، زۆر خۆشحاڵم کە لەگەڵتان بەشدارم لە بینینی (شانۆگەری)ـی داستانی کوردستان. دەستخۆشی لە هەمووتان دەکەم و سوپاسی هەمووتان دەکەم. شتێکی زۆر نایاب بوو و گەڕاندنەوەی مێژووی گەلی کوردستانە بە شێوەیەکی زۆر ڕێک و پێک.
وتیشی: ئێمە مێژوویەکی زۆر دەوڵەمەندمان هەیە، بەڵام بەداخەوە ئێمە مێژووی خۆمان نازانین؛ بۆیە لە جێگەی خۆیەتی، چالاکیی هونەری (لەم بوارەدا) بکرێن.
ارزانی لە گوتارەکەیدا بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاسپارد، "پشتیوانی لەم جۆرە چالاکییانە بکەن".
شانۆگەریی "داستانی كوردستان" كە لە دهۆک، هەولێر و سلێمانی نمایش دەکرێت، باس لە وێستگە مێژووییەكانی كورد لە سەردەمی كاوەی ئاسنگەرەوە تا 16ـی ئۆكتۆبەری 2017 دەكات، گێڕانەوەی خەباتی ڕزگاریخوازانەی كوردستانە بە چەندان دیمەنی جوانی هونەری.