هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی شۆڕشی ئەیلوولدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بووه بنه‌ماى يه‌كه‌مين دانپێدانانى فه‌رمى به مافه‌كانى گه‌لى كوردستاندا و بناخه‌ى هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى دواترى."
نێچیرڤان بارزانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، "شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلول كه شۆڕشى هه‌مو گه‌لى كوردستان بو به هه‌مو پێكهاته‌كانیه‌وه، بوه كرۆكى بیر و ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى و شكۆى هه‌مو كوردستانییان و ئیراده‌ى پۆڵایینى گه‌لى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى سته‌م و داگیركارى، شۆڕش ده‌نگى زوڵاڵى ئازادیخوازان و دۆزى ڕه‌واى گه‌ل و نیشتمانێك بو كه له‌پێناو ئازادی‌دا هه‌مو قوربانییه‌كى به‌خشى، بوه بنه‌ماى یه‌كه‌مین دانپێدانانى فه‌رمى به مافه‌كانى گه‌لى كوردستاندا و بناغه‌ى هه‌مو ده‌ستكه‌وته‌كانى دواترى".
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛
له (63)هه‌مين ساڵيادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوولدا، بارزانيى نه‌مر، ڕابه‌رى شۆڕش و ته‌واوى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه به‌بير ده‌هێنينه‌وه كه هێز و ده‌ست و بازووى شۆڕش بوون و به پێزانين و شكۆدارييه‌وه ياديان ده‌كه‌ينه‌وه. دروود بۆ گيانى پاكيان، سڵاو له هه‌موو خه‌باتگێڕانى ئه‌و ڕۆژگاره سه‌خته كه هێشتا له ژياندان. هيواى ته‌مه‌ندرێژى و سه‌لامه‌تييان بۆ ده‌خوازين.
شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول كه شۆڕشى هه‌موو گه‌لى كوردستان بوو به هه‌موو پێكهاته‌كانيه‌وه، بووه كرۆكى بير و ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانى و شكۆى هه‌موو كوردستانييان و ئيراده‌ى پۆڵايينى گه‌لى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و داگيركارى. شۆڕش ده‌نگى زوڵاڵى ئازاديخوازان و دۆزى ڕه‌واى گه‌ل و نيشتمانێك بوو كه له‌پێناو ئازاديدا هه‌موو قوربانييه‌كى به‌خشى. بووه بنه‌ماى يه‌كه‌مين دانپێدانانى فه‌رمى به مافه‌كانى گه‌لى كوردستاندا و بناغه‌ى هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى دواترى.
له كاتێكدا به شانازييه‌وه ئه‌م ياده پيرۆزه ده‌كه‌ينه‌وه، جه‌خت له ئيراده‌ى پته‌وى گه‌لى كوردستان بۆ پاراستن و به‌ده‌ستهێنانى ته‌واوى مافه ده‌ستوورييه‌كانى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانيدا ده‌كه‌ينه‌وه. ده‌ست به پره‌نسيپ و به‌ها باڵاكانى شۆڕشه‌وه ده‌گرين له خه‌بات و تێكۆشان و كۆڵنه‌دان له‌پێناو ئازادى و ديموكراسيدا و به ئومێد و گه‌شبينييه‌وه تا گه‌يشتن به سه‌ركه‌وتن و به‌ديهێنانى خه‌ونى شه‌هيدان، به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر، به‌رده‌وام ده‌بين.
به‌رز و شكۆدار بێت يادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول، سڵاو له يادى شه‌هيدانى كوردستان و دروود بۆ گيانى پاكيان.نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
11ى ئه‌يلوولى 2024