هەرێم نیوز
هاتووچۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، تەنیا رێگە بە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن و حاڵەتە لەناکاوەکان دەدرێت بەم ڕێگایەدا بڕۆن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، سبەی رۆژی چوارشەممە، بەهۆی ئەنجامدانی هێڵکاری بۆ ماوەی دوو کاتژمێر شەقامی پردی قەڵادزێ بۆ ناو شار دادەخرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، شەقامەکە لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانی بۆ کاتژمێر 9:00 دادەخرێت و شۆفێران دەتوانن شەقامی شەستی قـەڵادزێ بەکـاربهێنن بـۆ دەرچوون و هاتنە نـاو شار.
دەشڵێت، تەنیا رێگە بە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن و حاڵەتە لەناکاوەکان دەدرێت.