هەرێم نیوز
فەوجى سورێنى ڕایگەیاند، ئەو پێشمەرگانەى موچەکانیان پێنەدراوە ئەمشەو پەیوەندی بکەن بە بارەگای فەوجی سورێن.
فەوجى سورێنى سەر بە پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، ئێمە لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی و خەمخۆریمان بۆ ئێوەی بەڕێز واجبی سەر شانمانە ئاگادارتان بکەینەوە لەبەر ئەوەی ئێوە کوڕی فەقیر و دڵسۆز و خەمخۆری ئەم حیزبەن دووبارە و سێبارە داواتان لێ دەکەین ئەمشەو کاتژمێر ٨ پەیوەندی بکەن بە بارەگای فەوجی سورێن لە گوندی گوڵەخانە بۆ تۆمار کردنی ناوەکانتان بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگەکانی پێشوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە پارتى سۆسیال دیموکرات کەسی لێ زیاد نیە و سەرۆکى پارتى سۆسیال دیموکرات هەمووتان بە کوڕی خۆی دەزانێت بەو پەڕی ڕێز و حورمەتەوە پێشوازی لە هەمووان دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ، ژمارەیەک پێشمەرگەى سەر بە فەوجێکى پارتى سۆسیال دیموکرات کە بەوتەى خۆیان ژمارەیان ١٤٠ پێشمەرگەیە ڕایانگەیاند، کە بەهۆى کێشەکانى نێوان پارتى سۆسیال دیموکراتەوە چەند مانگێکە موچەکانیان ڕاگیراوە.