هەرێم نیوز
وەزیری کاروباری شەهیدان ڕایگەیاند، سبەی نووسراوی فەرمی بۆ هاوتاکردنی مینحەی زیندانییانی سیاسی دەکرێت.
عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، سبەی نووسراوی فەرمی بۆ هاوتاکردنی مینحەی زیندانییانی سیاسی دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە 25 هەزار زیندانى سیاسى چاوەڕوانى وەرگرتنى مینحەن.