هەرێم نیوز
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ گەیشتنی پارەکەی بەغدا لیستی مووچەی مانگی هەشت ڕادەگەیندرێت.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، دوای بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ ناردنی موچه‌ی مانگه‌كانی داهاتووی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م ناردنی موچه نه‌ماوه و چاوه‌ڕێی ناردنی ئه‌و پاره‌یه ده‌كه‌ین كه ماوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ناردنی پاره‌كه‌ی به‌غدا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی موچه بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی هه‌شت ده‌كرێت و ئاماده‌كارییه‌كانیش بۆ موچه‌ی مانگ نۆ ده‌ست پێ ده‌كات.