دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10/09/2024

سەرۆكی حكوومەت پێشوازی لە باڵوێزی كەنەدا لە عێراق دەكات

هەرێم نیوز

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە باڵوێزی كەنەدا لە عێراق كرد و چەند بابەتێكیان تاوتوێ كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 9ی10، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کاتی بونکا، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵیۆزی کەنەدای کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
باڵیۆزی کەنەدا خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، بە تایبەتی لە بواری بازرگانیدا. لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوە دا کە شاندێکی کۆمپانیاکانی کەنەدا تایبەتمەند لە کەرتی کشتوکاڵی، بڕیارە لە پاییزی ئەمساڵدا سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها دۆخی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ كران و سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بە گفتوگۆکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی هەردوو ئەنجوومەنی ئابووریی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان لە هەولێر کرد، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگی و پێویستیی بەردەوامبوونی ئەو گفتوگۆ ڕاشکاو و بنیاتنەرانە لەنێوان بەغدا و هەولێر لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP