هەرێم نیوز
به‌هۆی هه‌بونی منداڵی خوار (18) ساڵ له شوێنه‌كانیاندا، قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌رسێ هۆڵی بلیاری ئه‌له‌ند، به‌رلین و به‌ختیاری داده‌خات.
له‌راپۆرتی لیژنه‌ی پاراستنی منداڵی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا هاتوه: له‌ئه‌نجامی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌كه بۆ رێگری كردن له هاتوچۆكردنی منداڵانی خوار (18) ساڵ بۆ گازینۆ، كافتریا و هه‌مو ئه‌وشوێنانه‌ی كه به‌یاسا هاتوچۆكردنیانی قه‌ده‌غه‌كردوه، ده‌ركه‌وتوه كه خاوه‌نی هۆڵی بلیاردی ئه‌له‌ند له داره‌سوتاوه‌كه رێگری له هاتوچۆكردنی شه‌ش منداڵ بۆ شوێنه‌كه‌ی نه‌كردوه.
راپۆرتی لیژنه‌كه رایگه‌یاندوه: به‌هه‌مان شێوه، هۆڵی بلیاردی به‌رلین له گه‌ڕه‌كی به‌رانان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی ته‌مه‌نی یاسایی بۆ كاركردن ته‌واو نه‌كردوه، چوار منداڵ له هۆڵی بلیارده‌كه بون، كه ئه‌وه‌ش رێگه پێدراو نییه قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌رپێچیكاران روبه‌ڕوری سزا ده‌كاته‌وه.
هاوكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه پێشتر هۆڵی بلیاردی به‌ختیاری له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه رێگری له منداڵی خوار (18) ساڵ بكات، به‌ڵام به‌رده‌وام بوه له سه‌رپێچیكردن و له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌ی پاراستنی منداڵی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆڵه‌كه منداڵی خوار (18) ساڵی لێبوه.
راپۆرتی لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی راشیگه‌یاندوه: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌رسێ هۆڵی بلیاردی ئه‌له‌ند، به‌رلین و به‌ختیاری داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاره یاساییه تونده‌كان ده‌كرێنه‌وه.