هەرێم نیوز
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، به‌تۆمه‌تی دزینی ژماره‌یه‌ك سه‌ر ئاژه‌ڵی گه‌وره، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی دوكان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كه ژماره‌یه‌ك سه‌ر ئاژه‌ڵی گه‌وره‌ی لێدزراوه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا دوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی دوكانه‌وه ده‌ستگیربكرێن‌و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یانداناوه.
لە راگەیاندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیشدا هاتوە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە بەتۆمەتباران بووە.
ئاماژە بەوەشدراوە، له‌ئێستادا هه‌ر دوو تۆمه‌تبار (ئـ، ك، أ له‌دایكبووی 1996- س، ط، ر له‌دایكبووی 1997) به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.