هەرێم نیوز
شارەزایەكی كەشناسی ڕایگەیاند، سبەی یەکێک دەبێت لە گەرمترین ڕۆژەکان ساڵ کە ماوەی 5 كاتژمێر دەخایەنێت.
سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، سبەی سێ شەممه یەکێک دەبێت لە گەرمترین ڕۆژەکان بەشێوەیەک لەزۆربەی ڕۆژەکانی مانگی 7 و 8ی ڕابردوو گەرمتر تۆمار دەکرێت، بەڵام ماوەکەی کەمترە تەنها چوار بۆ پێنج کاتژمێری ڕۆژ گەرمە لە کاتژمێر 11 تاوەکو 5 ی ئێوارە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرمی لە ڕۆژدا بەرزتر دەبنەوە بەشێوەیەک دەگەنە ئاستی گەرمی مانگی پێشوو واتە ئاب، بەجۆرێك پلەکانی گەرمی ڕۆژ لە گەرمیان دەگەنە نێوان ( 44° ) بۆ ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاستی گەرمیان و ( 47° ) پلە بۆ ناوچەکانی باشووری گەرمیان.
ڕوونیشیکردەوە، ئەم شەپۆلە گەرمایە لە کاتەکانی شەودا کاریگەری نابێت و فێنک دەبێت، پێشبینی دەکەین لە ڕۆژی هەینیەوە پلەکانی گەرمی چەند پلەیەک داببەزن و بگەنە ئاستی ئاسایی وەرزی پاییز و فێنک دەبێت و کۆتایی بە گەرمای هاوین دێت