هەرێم نیوز
هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لێپێچینەوەی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ینه‌وه كه قووچه‌كی فسفۆری یان هه‌ر هێمایه‌كی دیكه له‌شه‌قامه‌كانی به‌رده‌م شوێنی كاره‌كانیان داده‌نێن.
ئەمڕۆ دووشەممە 9-9-2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئاگاداری سه‌رجه‌م فرۆشگاو ماركێت و ده‌رمانخانه‌و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ینه‌وه‌كه قووچه‌كی فسفۆری یان هه‌ر هێمایه‌كی دیكه له‌شه‌قامه‌كانی به‌رده‌م شوێنی كاره‌كانیان داده‌نێن به‌مه‌به‌ستی تایبه‌تكردنی ئه‌و شوێنانه بۆخۆیان ئاگاداریان ده‌كه‌ین كه شه‌قامه‌كان موڵكی گشتییه و نابێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی به‌كاربهێنرێت و كارێكی نایاساییه.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له سبه‌ینێ ڕێكه‌وتی 2024/9/10 رۆژی سێشه‌ممه‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌شی زیاده‌ڕه‌وی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی لێپێچینه‌وه له‌و لایه‌نانه ده‌ست پێده‌كات.