دواین هەواڵ

کوردستان‌

 09/09/2024

ئاگادارییەک بۆ ئەم توێژانە کە ناویان بەهەڵە هاتووەتەوە

هەرێم نیوز
شارەوانیەکانی گەرمیان ڕایگەیاند، ڕاگیراوانی سیاسی و ڕزگاربوانی شاڵاوی ئەنفال فەرمانی تەرخانکردنی زەوییان هەیە و بەهەڵە ناویان هاتووەتەوە. 

کەمێک پێش ئێستا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم ڕاگیراوانی سیاسی و ڕزگاربوانی شاڵاوی ئەنفال دەکەینەوە کە بەپێی فەرمانەکانی ژمارە(٨٦٧) و (٨٦٨) و(٨٦٩) لەبەرواری(٢٠١٨/٢/٢١) فەرمانی تەرخانکردنی زەوییان هەیە و بەهەڵە ناویان هاتوەوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە پێچەوانەی شوینی نیشتەجێبوونیان و تا ئێستا کێشەی گواستنەوە و دابینکردنی زەوییەکانیان بۆ چارەسەرنەکراوە، با لەماوەی هەفتەیەکدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری پێویست بۆیان.

شارەوانیەکانی گەرمیان دەشڵێت؛ لەگەڵ خۆتان ئەم پێداویستیانە بهێنن،
١- کارتی نیشتەجێبوون 
٢- کارتی نیشتمانی(وارس یان زیندانی)



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP