هەرێم نیوز
بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، سەرۆک و جێگر و سکرتێری چڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی بزوتنەوەی گۆڕان:
لەژێر رۆشنایی راسپاردە و بڕیارەکانی دووهەمین کۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان و دوای کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی، ئەمڕۆ دوشەممە (٩ی٩ی٢٠٢٤)، پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی سێیەمی دەستەی سەرۆکایەتی جڤاتی گشتی بە ئامادەبونی زۆرینەی رەهای ئەندامەکانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان و سەرپەرشتی ژوری هەڵبژاردن لە مەکۆی سەرەکی، بەڕێوەچو.
بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە، جەلال مصگفی محمد (لیوا جەلال) بە سەرۆک، جعفر عوسمان خەیات بە جێگری سەرۆک و عەتا محمود محەمەد (عەتا هەوڵویی) بە سکرتێری جڤاتی گشتی هەڵبژێردران.