دواین هەواڵ

ئابوری‌

 09/09/2024

کرێی گواستنەوەی سەرنشین بە پاس دەبێتە 500 دینار

هەرێم نیوز

سەرۆکی سەندیکای گواستنەوە و گەیاندنی هەولێر رایگەیاند، کرێی گواستنەوەی سەرنشین بە پاس لە 750 دینارەوە دەبێتە 500 دینار

سەید زەکەریا عەزیز، سەرۆکی سەندیکای گواستنەوە و گەیاندنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، "ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی هەولێر، لەگەڵ بەرپرسی هەموو هێڵەکانی گواستنەوەی نێو شار کۆبووینەوە. نرخی ئەو هێڵانەی لەنێو شارن لە 750 دینارەوە کردمانە 500 دینار. بڕیارەکە لە سبەیەوە جێبەجێ دەکرێت."

ئاماژەی بەوەش کردووە، چەندین جار نرخی پاسەکان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە. لە کۆتایی ساڵی 2022ـوەوە هێڵەکانی گواستنەوە نرخەکانیان لە 500 دینارەوە بەرزکردەوە بۆ 750 دینار؛ هەندێکیشیان کردبوویانە 1000 دینار.

وتیشی، "لە ناوەندی شارەوە، هێڵەکانی 30 مەتری، 60 مەتری، 100 مەتری تاوەکو سنووری بازنەیی شەقامی 150 مەتری دەگرێتەوە. بەڵام دەرەوەی بازنەی 150 مەتری ناگرێتەوە بۆ نموونە بەحرکە و قوشتەپە و کەورگۆسکن. هاوکات هەموو گەڕەکەکانیش دەگرێتەوە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP