هەرێم نیوز
مونا قه‌هوه‌چی، سكرتێری خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌داته‌وه و رایگه‌یاند، ئێوه و گۆڕان بون دەتانویست پارەی گشتی بۆ بەرژەوەندی حزبی بەکاربهێنن و هەر کورسیەکی پەرلەمان 60 ملیۆنی بۆ تەرخان بکەن و به‌هه‌ده‌ری بده‌ن.
جێگری پارتی چاکسازیی تورکمان وەڵامێکی بۆ عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان نووسیووە و دەڵێت: وا دیارە لە ئێستاوە دەستی کردوە بە بانگەشە و بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە بەناوی بەندەوە، دەشڵێت: دەیانەوێت پەرێزی پیسی خۆیان بە ئێمە خاوێن بکەنەوە.
یەکشەممە 8ـی ئەیلوولی 2024، مونا قەهوەچی، جێگری پارتی چاکسازیی تورکمان وەڵامێکی بۆ عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان نووسیوە و دەڵێت: لە ڤیدیۆیەکدا عەلی حەمە ساڵح قسە بۆ چەند کەسێک دەکات، وا دیارە لە ئێستاوە دەستی کردووە بە بانگەشە و بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە بەناوی بەندەوە کە گوایە لە کاتی گفتوگۆی یاسای بودجەی پارتە سیاسییەکان لە پەرلەمان، داوای پارەمان بۆ پارتە سیاسییەکانی تورکمان کردبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە ڕێگەی ئەو نووسینەوە بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنم کە سەر لەبەری ئەو قسانە ناڕاست و هەڵبەستراون، بە پێچەوانەوە ئەو کاتەی کە کاک عەلی باسی دەکات، سەرۆکی پەرلەمان لە گۆڕان بوو، هاوکات جەنابیشیان "عەڕاب"ی ئەو پرۆژە یاسایە بوو و دەیانویست پارەی گشتی بۆ بەرژەوەندیی حزبی بەکار بهێنن، هەروەها هەر کورسیەکی پەرلەمان (60) ملیۆنی بۆ تەرخان بکەن، بەڵام بۆیان نەچووە سەر و ڕێگریی لە یاسایەکە کرا، پێویستە خەڵکی خۆشەویستی کوردستان ڕاستییەکان بزانێت و گوێ نەگرێت لە قسەی دروستکراو و ناڕاست، چونکە ئاشکرایە کە گۆڕان و عەلی حەمە ساڵح دەیانویست لە ڕێگەی یاسای بودجەی پارتە سیاسییەکان پارەی گشتی بەهەدەر بدەن و بۆ چالاکی حزبی و کەسێتی بەکاری بهێنن، کەچی بەو قسانە دەیانەوێت پەرێزی پیسی خۆیان بە ئێمە خاوێن بکەنەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، له ڤیدیۆیه‌كدا كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكردوه، تیایدا له دانیشتنێكدا ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌ڵێت، "2014 موناقه‌شه‌ی قانونی ئه‌حزاب ده‌كرا، من نوێنه‌ری گۆڕان بوم چومه دانوستانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كورسییه‌ك بڕێك پاره‌ی بۆ ته‌رخانبكرێت و هه‌ر حزبێك بودجه‌یه‌كی رێك و پێكی هه‌بێت له حكومه‌ت، قسه‌كرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر كوسییه‌كی په‌رله‌مان 50 ملیۆنی بۆ دابنرێت".