دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 1 هەفتە

کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئابوری عێراق و هەرێم بەردەوەمە

هەرێم نیوز

دوای گەیشتنی وەفدی باڵای ئەنجومەنی ئابوریی عێراق، لە رۆژی شەممەدا، دوێنێ یەکشەممە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کێشەکانی بەردەم مووچە و بودجەوە دەستپێکرد، هەر دوێنی بە جۆر کۆبوونەوەکان ئەنجامدران و ئەمڕۆش بەردەوامییان دەبێت.

دوێنێ، کۆبوونەوەی گشتیی لە نێوان وەفدەکەی عێراق و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، دواتریش بەشێک لە وەزارەتەکان لەگەڵ یەکتر بە جیا کۆبوونەوەیان ئەنجامدا.

دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکانی دوێنێ، وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەكانی بڵاوکردەوە و وەزیری دارایی عێراق دەڵێت، ” گفتوگۆكان هەلێكی مێژووین بۆ گەیشتن بە چارەسەر و رێككەوتن لەسەر میكانیزمێكی دادپەروەرانە بۆ دابەشكردنی داهات كە دەبێتە هۆی سەقامگیریی ئابوری”.

هەروەها لای خۆشیەوە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەکۆبونەوەکە پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و کێشەکانی تایبەت بە گومرگ و خاڵە سنوورییەکان و رێکارەکانی باج گفتوگۆیان لەبارەوە کراو هەردوولا هاوڕابوون میکانیزمی هاوبەش بۆ چارەسەری کێشەکان بدۆزرێنەوە.

وتیشی، بڕیارە کۆبوەنەوەکان ئەمڕۆ دووشەممە درێژەیان هەبێت و چاوەڕواندەکرێت دەرئەنجامەکانی لە بەرژەوەندی فەرمانبەران و مووچەخۆران و خانەنشینان بەگشتی و هەرێمی کوردستان بێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP