هەرێم نیوز
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، باڵیۆزی ئێران تۆمەتێکی بێ بنەما ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات لەبارەی بۆردوومانکردنی خەڵکی مەدەنی.
کەمێک پێش ئێستا، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق تۆمەتێکی بێ بنەما ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات و جارێکی دیکە بۆردوومانکردنی خەڵکی مەدەنی لە هەولێر دەبەستێتەوە بە بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر ئیسرائیل. هەموو ئەو تۆمەتە بێ بنەما و درۆ و بوختانانە بە توندی رەت دەکەینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتریش ئاراستەی کوردستان کراون و لێژنەی باڵا لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ سەردانی ئەو شوێنانەی کردووە کە بۆردوومان کراون و تۆمەتەکان بێ بنەما دەرچوون و رەتکراوەتەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق تۆمەتێکی بێ بنەما ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات و جارێکی دیکە بۆردوومانکردنی خەڵکی مەدەنی لە هەولێر دەبەستێتەوە بە
بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر ئیسرائیل. هەموو ئەو تۆمەتە بێ بنەما و درۆ و بوختانانە بە توندی رەت دەکەینەوە کە پێشتریش ئاراستەی کوردستان کراون و لێژنەی باڵا لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ سەردانی ئەو شوێنانەی کردووە کە بۆردوومان کراون و تۆمەتەکان بێ بنەما دەرچوون و رەتکراوەتەوە.