دواین هەواڵ

کوردستان‌

 08/09/2024

ئاسایشی هەرێم: یەکێتی دامودەزگا حکومییەکانی سلێمانی بە بڕیاری حزب بەڕێوە دەبات

هەرێم نیوز
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، ماوەیەکە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامودەزگا حکومییەکانی سلێمانی بە بڕیاری حزب بەڕێوە دەبات

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بێهزاد خوسرەوی ئەندامی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی بە ناوی ئاسایشی سلێمانی و بە فەرمانی سەرۆکی یەکێتی ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەهیچ شێوەیەك ئاگاداری ئەم کارەی یەكێتی و ئاسایشی سلێمانی نییە.

باسی لەوەشکرد، ماوەیەکە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامودەزگا حکوومییەکانی سلێمانی بە بڕیاری حزب بەڕێوە دەبات.
جەختیشی كردەوە، دەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان بەرپرسیار نین لە هەڵسوکەت و ڕەفتارە نایاساییەکانی سەرۆکی یەکێتی و دامودەزگاکانیان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP