دواین هەواڵ

کوردستان‌

 08/09/2024

کۆبوونەوەی شاندی عێراق و بەرپرسانی هەرێم لە شاری هەولێر کۆتاییهات

هەرێم نیوز 

کۆبوونەوەی باڵای شاندی وەزاریی ئابووری عێراق و بەرپرسانی هەرێم لە شاری هەولێر کۆتاییهات

هەر لە بارەی کۆبوونەوەکە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: دەمانەوێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسە ئابووری و داراییەکان بگەیەنە لێکتێگەشتن .

بڕیارە کۆبوونەوەکان دوو رۆژ بخایەنن و دانیشتنی تەکنیکی تایبەتمەند و دانیشتنی هەماهەنگی لەخۆبگرن، بە ئامانجی یەکخستنی دیدگاکان و گەیشتن بە چارەسەر.

لە بەشێکی دیکە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هاتووە " کۆبوونەوە هاوبەشەکان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە شاری هەولێر بەردەوام دەبن، لە ماوەی کۆبوونەوەکاندا، ژمارەیەک دانیشتنی تەکنیکی تایبەتمەند و دانیشتنی هەماهەنگیش دەبن کە ئامانجیان یەکخستنی دیدگەکان و گەیشتنە بە چارەیەکی کاریگەر".

بەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتەکانی هەرێم و بەغداد  دەستیپێکردوە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 08-09-2024، کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو ئەنجوومەنیی وەزاریی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر دەستی پێ کرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فوئاد حوسێن، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و جێگری سەرۆکوەزیران؛ سەرۆکایەتیی شاندەکانی هەردوولا دەکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP