دواین هەواڵ

کوردستان‌

 08/09/2024

دوو کچ و کوڕێک بە زەبری چەقۆ پارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیەک دەدزن

هەرێم نیوز

پۆلیسی سلێمانی  رایدەگەیەنێت، لە سەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵاتەوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە سێ‌ كەس چوونە ناو ماڵەكەیەوەو بەزەبری چەقۆ و هەڕەشە نزیكەی 30 ملیۆن دیناری عیراقییان لێسەندووە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا هەرسێ‌ تۆمەتبارەكە بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك پارەدا كە بە تۆمەتباران بووە .

ئاماژەبەوەشدراوە، لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران :
ر،س، ع لەدایكبووی 1988 ڕەگەز نێر
م،ع،س لەدایكبووی 1996 بەڕەگەز مێ‌
د،س،ع لە دایكبووی 1997 بەڕەگەز مێ‌
بەبڕیاری  دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP