هەرێم نیوز
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ئابوری عێراق و هه‌رێمی كوردستان له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له شاری هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد و ماف و شایسته‌ی دارایی و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌یه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق، كۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجوومەنی وەزاریی دارایی هەرێمی كوردستان و عێراق دەستی پێكرد.
شانده‌كه‌ی عێراق ئێواره‌ی دوێنێ به سەرۆكایەتیی فوئاد حسێن، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و ژماره‌یه‌ك وه‌زیری دیكه‌ی حكوومه‌تی عێراق گەیشتنە هەولێر و لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و كەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەكان و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و چەندان بەرپرسی دیکەی حکوومی پێشوازییان لێ کرا.
کۆبوونەوەكانی هەردوو ئەنجوومەن لە هەولێر دوو ڕۆژ دەخایەنن، تێیاندا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا بە پێی دەستوور دەکرێت.